ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆ لە بارەى کەرتى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بەسەر پەرشتى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام دەدات، تاوتوێکردنى کەرتى گەشتوگوزار لە هەرێمى کوردستان یەکێکە لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/حوزەیران/2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوە دەڵێت، پوختەى بەشداریکردنى شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس دەخرێتەڕوو.

دەقى کارنامەى ئەمڕۆى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان:

- پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.

- کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.

ـ راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.

ـ ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین