خواست لەسەر کارەبا لە هەرێمى کوردستان بەرزدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، خواست لەسەر کارەبا زیادیکردووە و بەرزبۆتەوە بۆ چوار هەزار و (500) میگاوات.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕى (PDK)ـى ڕاگەیاند،  ئەمساڵ لەناکاو شەپۆلێکى گەرما هەرێمى کوردستانى گرتەوە، ئەمەیش وایکرد خواشتکى زۆر لەسەر کارەبا بۆ (4) ھەزار و (500) مێگاوات بەرزبێتەوە، کە بەرھەمی ئێمە (3) ھەزار و (100) مێگاواتە، بەڵام (600) مێگاوات کاری چاککردنەوە و سیانەی بۆ دەکرێت.

  ئومێد محەممەد، داوا هاووڵاتییان دەکات هاوکاربن بۆ ئەوەى زۆرترین کاتژمێرى کارەبا دابین بکەن و دەشڵێت، لە ئێستادا ڕۆژانە (15) کاتژمێر کارەبا دابین دەکەین.

سەبارەت بە ژمارەى پێوەرى زیرەکى کارەبا، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا گووتی، تا ئێستا ملیۆنێک و (270) ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵان دانراوە و بڕیارە پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەین و چاکسازی زیاتری بۆ ئەنجامبدەین و بەھۆی دانانی پێوەری زیرەکیش (10%)ی کارەبای بەفیرۆچوو بۆمان گەڕاوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین