سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى بانگهێشتى ئیتالیا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئیتالیا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیشوازى له‌ مارینا سێرێنى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان به‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیتالیا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى مرۆیى و سه‌ربازیى ئیتالیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌رى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه‌."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى و ئابوورى له‌ عیراق و پێویستیى گفتوگۆ و گه‌یشتنى لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان به‌ لێكگه‌یشتنێك كه‌ پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات له‌ بنه‌بست و چه‌قبه‌ستوویى ڕزگار بكات و حكوومه‌تێكى بهێنێته‌ ئاراوه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ى خواسته‌كانى گه‌ل و پێهكاته‌كانى عیراق بێت."

هەروەها سێرێنى بە فەرمى بانگهێشتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیاى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌ "تا سه‌ردانى ڕۆما بكات و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى بایه‌خ و پرۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاریكاریى ئیتالیادان و وڵاته‌كه‌ى به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."

ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى ئیتالیا له‌ بوارى كولتوورى و شوێنه‌وارناسیدا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین