واشنتن هەوڵدەدات بەرەيەكى نوێ لە سووريا دژ بە ڕووسيا بكاتەوە
نوچەنێت:
واشنتن هەوڵدەدات لە رێگەى بەكارهێنانى ئيسرائيل بەرەيەكى تر لە ناوچە هەستيارييەكانى سووريا دژ بە رووسيا بكاتەوە، كە بەردەوام هێرشى ئاسمانى دەكاتە خاكى سووريا، ئەوەش بۆتە هۆى دروستكردنى ئاڵۆزى لەو ناوچانە، هەندێك لەو هێرشانەش دەكرێتە سەر ناوچە مەدەنييەكانى سووريا.
زۆربەى كات فڕۆكەكانى ئيسرائيل بەبێ چوون بۆ ئاسمانى سووريا ئەو ناوچانە بۆردوومان دەكات، بەشێوەيەكى سەرەكيش بۆردوومانەكان لە رێگەى ئاسمانى لوبنانن، يا لە دەرياى سپيەوەيەوە، هيچ زيانێكى دياريكراويش بەر فڕۆكەوانى ئيسرائيل ناكەوێت، بەڵام بەگەڕخستنى هێزى بەرگرى ئاسمانى سووريا بەپاڵپشتى سيستەمى بەرگرى رووسى ئاماژەيە بۆ ئامادەسازى سووريا بۆ خستنە خوارەوەى فڕۆكە ئيسرائيلييەكان لە داهاتوو.
دواين هێرشى ئاسمانى ئيسرائيلى لە (12)ى مانگى رابردوو بۆ سەر شارى مسيافى سوورى بوو، كە پێنج كوژراو و حەوت بريندارى لێكەوتەوە، دواى بەگەڕخستنى سيستەمى بەرگرى ئێس (300)ى رووسى زۆربەى بۆمبەكانى خستەخوارەوە.
لەو ساڵانەى رابردوو رووسيا و ئيسرائيل هێڵى گەرميان بۆ چارەسەكردنى ناكۆكييەكان هەبوو، بۆ ئەوەى بەهەڵە لە ئاسمانى سووريا رووبەڕووى يەكتر نەبنەوە.
لە مانگى رابردوو ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئیسرائیل لە سۆچى رێككەوتن بۆ بەردەواميدان بەو ميكانزمە لەپێناو خۆپاراستن لە قەيرانەكانى ئاسمانى سووريا.
دەزگا راگەياندنەكانى ئيسرائيل بڵاويانكردەوە، تا ئێستا ئەستەمە بتواندرێت هێرشە مووشەكييەكان لە رێگەى سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى ديارى بكرێت، ئەوە حاڵەتێكى جياوازە، ياخود ئاماژەيە لە رووسياوە بۆ ئيسرائيل كە سياسەتەكانى گۆڕييوە؟.
چاوەڕوان دەكرێت ئيسرائيل ئەو ئاماژانە بەهەند وەربگرێت و چاو بە تاكتيکە هێرشە ئاسمانييەكانى دژ بە خاكى سووريا بخشێنێتەوە.
هێرشەكانى ئەمەريكا و لێدان لە گرووپە شيعيەكان لە سووريا
لەلايەكى ترەوە لە پێناو دروستكردنى ئاڵۆزى دۆخى سووريا و زيادبوونى شەڕ لەو وڵاتە، ئەمەريكا فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ لێدان بنكەى گرووپە شيعەكان ناوچەى دێرزور لە رۆژهەڵاتى سووريا بەكاردەهێنێت.
لەو هێرشانە لە ناوچەكانى حەويجە و پردى هەڵواسراو چەند بارەگايەكى گرووپە شيعەكانى كردە ئامانج.
فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكا لە سەرەتاى مانگى رابردوو هێرشيان كردە سەر چەند چەكدارێكى شيعە لە دەشتى عەشارە، لەگەڵ زيادبوونى چالاكييەكانى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لەو ناوچەيە، ئەمەريكا هێرش دەكاتە سەر گرووپە شيعەكان.
لەلايەكى ترەوە كاردانەوەى دانيشتوانى ئەو ناوچانە لە بەرانبەر هێزەكانى ئەمەريكا لە زيادبوون دايە، شێوازى كاردانەوەكانيان وەك شەڕى پارتيزانييە دژ بە هێزەكانى ئەمەريكا، ئەوەش بەروونى لە هێرشكردنە سەر كاروانە سەربازييەكانى ئەمەريكا دەردەكەوێت، كە دەڵێن، "نەوت و ماددەكانى تر دەدزن و رەوانەى دەرەوەى دەكەن."
بەگوێرەى هەواڵێكى كەناڵى مەيادين بنكەى سەربازیى ئەمەريكا لە پارێزگاى حەسەكەى سووريا لە سنوورى عێراقەوە مووشەك بارانكرا، زۆربەى مووشەكەكان لە دەورووبەرى ئەو بنكەيە تەقينەوە، بەڵام هيچ زانيارييەك لەسەر زيانە گيانى و مادييەكان بڵاونەكرايەوە.
لەسەرەتاى مانگى رابردوو چوار سەربازى ئەمەريكا بەهۆى بۆردوومانى مووشەكى برينداربوون، زيانى ماديش بەر ئەو بنكەيە كەوت.
لە مانگى رابردوو خەڵكى گوندى حاموو لە پارێزگاى قامشلى سوورى بەبەرد هێرشيان كردە سەر كاروانێكى سەربازى، ناچارييان كردن بگەڕێنەوە.
بەگوێرەى ئەو گرتە ڤيديۆيانەى شايەتحاڵەكان لە تويتەر بڵاويان كردۆتەوە، ئەو كەسانەى هێرشيان كردۆتە سەر ئەمەريكييەكان تەنيا پياوان نيين، بەڵكو منداڵانيش بەرد لە ئەمەركييەكان دەگرن، ، لەناوەڕاستى مانگى تەمووزى ساڵى رابردوو رووداوێكى هاوشێوە روويدا كە لە گوندى فەڕفەڕەى سووري لەكاتى تێپەڕينى كاراوانێكى ئەمەريكى دانيشتووانى ئەو گوندە كاروانەكەيان بەردباران كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment