نێچیرڤان بارزانی: هەموو پشتگیرییەکم بۆ ئافرەتان دووپات دەکەمەوە هەواڵ

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ‌هه‌موو پشتگيرييه‌كم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (٨-٣-٢٠٢١) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی

٨ی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان بە گەرمی لە هەموو ژنانی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزدەکەم. لە تێکۆشانیاندا بۆ رووبەرووبوونەوەی چەوساندنەوەو نایەکسانی و نادادوەری. هەموو پشتگیرییەکم بۆ ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین