ساڵانە (70) ملیۆن دۆلار لە هەرێمى کوردستان بە جگەرە دەدرێت رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

لەڕۆژى جیهانى قەدەغەکردنى توتن، رێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە ڕایدەگەیێنێت، "ساڵانە (70) ملیۆن دۆلار لە هەرێمى کوردستان بە جگە دەدرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى جیهانیى قەدەغەکردنى توتن، رێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد له‌  (70) ملیۆن دۆلار ده‌درێت به‌ جگه‌ره‌."

ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "نرخی پاكه‌تێكی جگه‌ره‌ له‌ نێوان 250- 6000 هه‌زار دینارە، له‌جیهانیشدا توتن ساڵانه‌ زیاتر له‌  (هه‌شت ملیۆن) كه‌س ده‌كوژێت و زیاتر له‌  حه‌وت ملیۆن له‌و مردنانه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی راسته‌وخۆی توتنه‌وه‌یه."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕکخراوى تەندروستى جیهانیى لە (78) قەدەغەکردنى توتنى ڕاگەیاند و هەروەها له‌  (31/ئایار/2009)ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلامی جگه‌ره‌ كرد، لەسەر بەرگى پاکەتى جگەرە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین