ئەردۆغان: لەو نزیكانە لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر هەناردەی گاز دەكەین تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لەگەڵ ئیسرائیل لە بواری گازی سروشتی دەست بەگفتوگۆكان دەكەین."

ئەمڕۆ یەكشەممە (29/ئایا/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "فاتیح دۆنماز، وەزیری وەزەی توركیا لەو نزیكانە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ رەوانەكردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا بە رێگەی توركیا، دەست بە گفتوگۆكان دەكەن." بەڵام سەرۆكی توركیا كات و وردەكاری كۆبوونەوەكانی ئاشكرا نەكردووە.

لەبەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان ئاشكرای كرد، "كەشتی دۆزینەوەی گازی سروشتی لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای وزە چەند شوێنێكی لە دەریای سپی دەستنیشان كردووە."

سەرۆكی توركیا گوتیشی، "ئەو زانیاریانەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەمان لەو سەردانەی بۆ ئیسرائیل دەستیكەوتبوو، ئاماژەن بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادەن لەو چوارچێوەیە هەنگاو بنێن، ئێمەش ئامادەین لەگەڵیان دەست بەكاركردن بكەین، ئەو رێكارانەش پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل دەبنە قۆناغێكی ئەرێنی، هیوادارم خێرایی هەنگاوەكان بەو ئەو ئاراستەیە بچن."

لەدوای جەنگی رووسیا و ئۆکراینا پرسی هەناردەكردنی گازی ئیسرائیل بەرێگەی توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی بۆ نەنراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین