چێشتخانه‌یه‌كى به‌غدا به‌ هۆكارێكى نادیار داڕما عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چێشتخانه‌ى له‌یلا له‌ ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غداى پایته‌خت له‌ناكاو داڕما، به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێ، “چه‌ندان كه‌س له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌ هێشتا گیریان خواردووه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئایارى 2022 له‌ ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غدا له‌نزیك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، چێشتخانه‌یه‌ك به‌ ناوى له‌یلا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنى خواردنى مریشك، له‌ناكاو داڕما.

به‌رگرى شارستانى به‌غدا راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ وتێیدا هاتووه‌، "تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پرۆسه‌ى رزگاركردن له‌ رووداوى داڕمانى چێشتخانه‌كه‌". به‌رگرى شارستانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، "چه‌ندان كه‌س له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌ هێشتا گیریان خواردووه‌".

به‌گوێره‌ى هه‌ندێك زانیارى له‌ كاتى داڕووخانه‌كه‌ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ رووداوه‌كه‌ تیرۆریستى بێت. ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ كۆمه‌ڵێك ڤیدیۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن گه‌ڕان و پشكنین بۆ رزگاركردنى ئاماده‌بووانى ناو چێشتخانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین