تورکیا و ئازەربایجان پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکانیان دەدەن تورکیە

نوچەنێت:

ئەمڕۆ شەممە (28/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، خەلووسى ئاكار، وەزیرى بەرگریى تورکیا بە سەرۆکایەتیى شاندێکى باڵاى سەربازیى سەردانى ئازەربایجانى کرد و لەگەڵ ئيلهام عەليێڤ سەرۆکى ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئیلهام عەلیێڤ و خەلووسى ئاکار لە کۆبوونەوەيەکدا، گفتوگۆیان لە بارەى پەیوەندییە هاوبەشەکانى نێوان تورکیا و ئازەربایجان کرد و لەوانە، "مەشقکردنى هاوبەشى سەربازیى لە نێوان سوپاى تورکیا و ئازەربایجان، پەرەدان بە پێشەسازى بەرگریى سەربازیى."

لە کۆبوونەوەیەکەدا کە هەریەک لە زاکر هەسانۆڤ، وەزیرى بەرگریى ئازەربایجان و باڵیۆزى تورکیا بەشداربوون، ئیلهام عەلیێڤ ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا پێکەوە ساڵیادى ڕۆژى سەربەخۆیى ئازەربایجان دەکەنەوە و دڵخۆشم بە بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا."

ڕۆژى (14)ـى ئایارى (2022) ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان، سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدارى کردنەوەى گەورەترین فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سەردەریاى کرد، دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گووتى، "تورکیا نزیکترین وڵاتى هاوپەیمانە لەگەڵ ئازەربایجان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین