وەزیرى بارزگانى: ئەمساڵ بە خێرایى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان دەدرێت ئابووری

نوچەنێت:

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بە خێراى پارەى گەنمى جووتیاران دەدرێت و لە ئەمڕۆوەش لە سایلۆکان دەست بە وەرگرتنى گەنم و جۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گووتى، "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرگرتنی گەنم و جۆیە  لە پارێزگای هەولێر."

کەمال موسلیم، سەبارەت کوالێتى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو گەنمانەى ئەمڕۆ لە سایلۆى هەولێر وەرگیراون، پشکنینیان کراوە، خۆشخبەختانە گەنمێکی باش دەرچووە و هیوادارین گەنمی رۆژانی داهاتووش بەمجۆرە بە پاک و خاوێنی بن."

وەزیرى پیشەسازى و بارزگانى لەبارەی پارەی جوتیارانەوە، گووتیشى، "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵى ڕابردوو، بە خێرایی پارەی جوتیاران دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەر لە ئێستاوە بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری بانکى وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەست دەکەن."

پێشتر وەزارەتى کشتوکاڵ و بازرگانى لە دوو ڕاگەیێندراودا، چەند ڕێنماییەکیان بۆ جووتیاران بڵاوکردبووەوە، کە یەکێک لە ڕێنماییەکان باس لەوە دەکات، ئەمساڵ هەموو جۆرە گەنمێک وەردەگیرێ و پلەى یەک و دوو و سێى بۆ دانانرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین