ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیى داوه‌ عێراق قه‌رزه‌كه‌ى ئێران بداته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى داوه‌ پاره‌ى بلۆككراوى ئێران كه‌ بڕه‌كه‌ى سێ ملیار دۆلاره‌ به‌و وڵاته‌ بدرێته‌وه‌ و به‌شێكى ئه‌و پاره‌یه‌یش‌ له‌لایه‌ن عێراق بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى ئادار، حه‌مید حوسێنى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ژوورى بازرگانى ئێرانى و عێراقى به‌ میدیاكانى ئێرانى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى داوه‌ به‌شێك له‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانى ئێران به‌و وڵاته‌ بدرێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ گوتوویه‌تى، "ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لاى عێراق و عومان و كۆریاى باشووره‌".

سه‌باره‌ت به‌ پاره‌كه‌ى عێراق ئه‌و به‌رپرسه‌ ئیرانییه‌ گوتوویه‌تى، ده‌ستیان به‌ مامه‌ڵه‌كردووه‌ و خه‌ریكى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقه‌وه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام راوێژكارێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى داوه‌ پاره‌كه‌ به‌ ئێران بدرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى له ‌بواره‌ مرۆییه‌كان خه‌رجى بكات.

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ عێراق پاره‌یه‌كى زۆرى گازى سروشتى  و كاره‌باى ئێران قه‌رزاره‌ به‌ڵام به‌هۆى سزا داراییه‌كانى سه‌ر ئێران عێراق نه‌یده‌توانى پاره‌كه‌ بداته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین