ئافرەتێکى تەمەن (67) لە هەولێر خۆى دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

ئافرەتێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانى هەولێر، دواى گەڕانەوەیان لە ئەمەریکا لەگەڵ هاوژینەکەى ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) ئافرەتێکى تەمەن (67) ساڵ، لە ماڵەکەى خۆیدا لە هەولێر بە هەڵواسراوى دۆزرایەوە.

بەپێى زانیارییەکانى رووداو، ئافرەتەکە ناویى تەمیمە عەزیزە، دواى ئەوەى بۆ ماوەى دوو ڕۆژ وەڵامى تەلەفۆن ناداتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ برایەکى سەردانى ماڵەکەى دەکات، کاتێ دەچێتە ژوورەوە، خوشکەکەى بە هەڵواسراوى دەبینێ.

سەبارەت بە هۆى کارى خۆهەڵواسینى، چەند مانگێک لەمەوبەر دواى گەڕانەوەیان لە ئەمەریکا لەگەڵ هاوژینەکەى، بە ناوى ڕزگار محەممەد ئەمین، هاوژینەکەى بە هۆى نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات، بەپێى زانیارییەکان ئەمەیش خێزانەکەى تووشى خەمۆکى دەکات.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین