کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامى دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، خوڵبارین ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکان بەردەوام دەبێت و سبەى سێشەممە کاریگەرییەکانى کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (23/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و تێیدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با لە کاتى نیوەڕۆ و کەمبوونەوەى مەوداى بینین بۆ کەمتر لە (1) کم.

دەربارەى ڕەوشى کەشوهەواى سبەى سێشەممە، پێشبینى دەکات، ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت لەکاتەکانى بەیانى و پاش نیوەڕۆ، لە کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى خۆڵ بارین کەم دەبێتەوە.

دواى ئەوەى شەپۆلێکى خۆڵبارین عێراقى و هەرێمى کوردستانى گرتەوە، لەسەرجەم دامودەزگاکان، حکوومەتى عێراق پشووى فەرمى ڕاگەیاند، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێریش بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک سەرجەم گەشتەکانى وەستاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین