لە ئەنجامى هێرشەکەى سەر کەمپى مەخموور دوو کەس بوونە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بۆردوومانکردنى کەمپى مەخموور لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکییەوە، کە تێیدا بە مووشەک ئۆتۆمبێلەکیش کرایە ئامانج، قائیمقامى مەخموور دەڵێت بۆردوومانەکان قوربانى لێکەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەناو کەمپى مەخموور ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى کردە ئامانج، رزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور، بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک گۆڕستانی نێو کەمپی مەخموور بۆردوومانکراوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕزگار محەممەد گووتیشى، تا ئێستا نەتوانراوە ناسنامەى ئەو دوو کەسە ئاشکرا بکرێ، کە ئایا کەسى مەدەنین یاخود چەکدار بوونە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەر ئەمڕۆ لەنزیک گوندى تووتەقەڵانە سەر بە ناحیەى  ئاغجەلەر لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ، تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارەگەیەکى پەکەکەى بۆردوومان کرد و هەروەها ئۆتۆمبێڵێکى بە مووشەک کردە ئامانج، بەو هۆیەشەوە پێنج کەس بوونە، لە نێوان قوربانییەکاندا سێیانیان چەکدارى پەکەکە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین