تورکیا کەمپى مەخموورى بۆردوومان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ دووەم جار، ئەمڕۆ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە ناو کەمپى مەخموور کردە ئامانج، قایمقامی مەخمووریش دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیانەکانى بۆردوومانەکە نەزاندراوە.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەمپى مەخموورى بۆردوومان کرد، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى کردە ئامانج.

بە پێى لێدوانى رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور کە بە رووداوی راگەیاندووە، هێشتا سەرەتایە و زیانەکان لەبارەی بۆردوومانەکەوە نەزاندراوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەر ئەمڕۆ لەنزیک گوندى تووتەقەڵانە سەر بە ناحیەى  ئاغجەلەر لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ، تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارەگەیەکى پەکەکەى بۆردوومان کرد و هەروەها ئۆتۆمبێڵێکى بە مووشەک کردە ئامانج، بەو هۆیەشەوە پێنج کەس بوونە، لە نێوان قوربانییەکاندا سێیانیان چەکدارى پەکەکە بوون. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین