هاووڵاتیان په‌یامى ناڕه‌زایى دژى كازمى ده‌رده‌بڕن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ مه‌راسیمى ناشتنى مزه‌فه‌ر نه‌وابى شاعیر، كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران تێیدا به‌شدار بوو، هاووڵاتیان هوتافیان دژ به‌ كازمى كێشا، بۆیه‌ ناچار بووه‌ له‌ به‌شێكى مه‌راسیمه‌كه‌ بكشێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ رێوڕه‌سمى ناشتنى مزه‌فه‌ر نه‌وابى شاعیر به‌شدار بوو، كه‌ دوێنێ له‌ ئیمارات كۆچى دوایى كرد. ماڵپه‌ڕى ته‌سریبات چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى هاووڵاتیان په‌لامارى كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى كازمیان داوە، به‌رد و پێڵاویان گرته‌ ئۆتۆمبیله‌كانى.

ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، "چه‌ندان هوتافى دژ به‌ كازمى له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ ئه‌دیبان پێڵاویان فڕێداوه‌، بۆیه‌ كازمى ناچار بووه‌ به‌شێكى مه‌راسیمه‌كه‌ جێبهێڵێ". هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كراوه‌ له‌ كاتى ناشتنى ته‌رمه‌كه‌ پاسه‌وانانى كازمى له‌ هاووڵاتییه‌كان داوه‌. جگه‌ له‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ چه‌ندان وێنه‌ى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین