فڕۆکەکانى تورکیا بارەگایەکى پەکەکە لە سنوورى چەمچەماڵ بۆردوومان دەکەن
نوچەنێت:
فڕۆکەکانى تورکیا لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ بارەگایەکى پەکەکە بۆردوومان دەکەن و بە مووشەکیش لە ئۆتۆمبێلێک دراوە و چەند کەسێک بوونەتە قوربانى.
ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چەند دوو فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى تورکیا، لە گوندی تووتەقەڵ بارەگایەکى پەکەکەیان بۆردوومان کردووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس)شیان کردۆتە ئامانج، کە چوار کەسى تێیدا بووە.
هێمن بەهجەت زیاتر روونیشیکردەوە، بە هۆى مووشەکبارانکردنى ئۆتۆمبێلەکە، هەر چوار کەسە گیانیان لەدەستداوە، دوو لەو كەسانە خەڵكی سنوورەكەن و دووانەكەی تریش چەكداری پەكەكەن.
وا بڕیارە تەرمى هەر چوار کەسەکە ڕەوانەى پزیشکى دادى بکرێ، بەپێى زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئاغجەلەر و پۆلیسى ئاگرکوژێنەوە هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە دەدەن، کە لەئەنجامى هێرشەکەى تورکیا دروستبووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment