کەشناسى: خۆڵبارین لە دوو پارێزگاى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، کەشى پێشبنیکراوى (48) کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیاند و ئەمڕۆ خۆڵبارینێکى سووک بەشێک لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) دەربارەى ڕەوشى کەشوهەواى پێشبینیکراو، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى  ساماڵ دەبێت لەگەل درووسبوونی تۆزیکی سووک، ئاسمانى پارێزگاکانى دهۆک و هەڵەبجە ساماڵ دەبێت و دواتر بۆ هەور دەگۆڕێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل درووسبوونی تۆزیکی سووک، لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێى پێشبینى دەزگاى کەشناسى و بوومەرلەزەزانى عێراق، ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممە شەپۆلێکى چڕى خۆڵبارین عێراق و هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین