شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى هەینى شەپۆلێکى ترى خۆڵبارین هەندێ لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبەى هەینى لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

هەروەها ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، پێشبینى دەکرێ هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى خۆڵبارینى چڕ هەرێمى کوردستان بگرێتەوە، بەتایبەت لە شەوی یەکشەممەوە دووبارە خۆڵبارین روو لە پارێزگاکانمان دەکات و پێشبینی دەکرێت خۆڵبارینێکی چڕ بێت و پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرەتاى ئەم هەفتەیە شەپۆلێکى خۆڵبارین عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتەوە، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق پشووى فەرمییان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین