بەهۆى مین (13) هەزار هاووڵاتى لە هەرێمى کوردستان بوونەتە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەریمى کوردستان، "بەڕووبەرى (776) کم2 رووبەری خاکەکەی پیسکراوە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگەییە نەتەقیووەکان کە لەلایەن دەزگای گشتی کاروباری مینەوە بەسەر (3500) ناوچەی مەترسیدار دابەشکراوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایار/2022) دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمى کوردستان ئامارى ئەو ناوچانەى تاوەکو ئێستا پاشماوەى جەنگ و مینى تێدا چێندراون بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئەو ناوچانەى مین ڕێژکراون، تاوەکو ئێستا، "(13521) هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و ڕۆژانەش بە بەردەوامی گوێ بیستی هەواڵی نەخوازراوی ڕووداوی مین دەبین لەهەرێمی کوردستان، کە کاریگەری لەسەر لایەنی ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە هەبووە."

دەزگاى گشتى کاروبارى مین لە بەشێکى ترى ئامارەکەى روونیشدەکاتەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2004 دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ئەو مەبەستە دامەزراند، کە رۆژانە بەبەردەوامی تیمەکانی خەریکی پاککردنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنین، مانگانە بە هەزاران مین و تەقەمەنی لە ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگەمینڕێژەکان هەڵدەگرنەوە."

هەروەها ئەوەش هاتووە، تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ  چالاکیەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بەوشێوەیە بووە:

1. ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنیانەی لە ناوبراون بریتی بووە لە (2796) مین و تەقەمەنی و پارچە تەقەمەنی جەنگی. 

2. کۆی ڕووبەری پاککراو لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (156,615)م2 کە دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە بۆ نیشتەجێ بوون و کشتوکاڵکردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین