نادیە موراد داواى گرەنتى پاراستنى پێکهاتەکان لە پاپا دەکات کوردستانی

نوچەنیت:

کچە کوردیى ئێزدى ڕزگاربووى دەستى داعش و هەڵگرى خەڵاتى نۆبڵ، نادیە موراد، نامەیەکى ئاراستەى پاپاى ڤاتیکان کرد و کە تێیدا داواى گرەنتى پاراستنى پێکهاتەکانى لە عێراق کردووە.

 

جێگەى وەبیرهێناوەیە نادیە موراد دواى گرتنى شنگال لەلایەن ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، جگە لە خۆى، دایک و (6) برا و خوشکى بەدیلى کەوتنە ژێر دەستى داعش، کە دواتر ڕزگار کران.

بە ناوى ڕیکخراوى دەستپێشخەرییەکانى نادیە موراد، لە نامەیەکدا بۆ پاپاى ڤاتیکان دەڵێت، تا ئێستا کەمینە و پێکهاتەکان لە عێراق رووبەڕووی ھەڕەشە دەبنەوە لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

هەروەها نادیە موراد لە نامەکەیدا دەشڵێت، هاتنى پاپا بۆ عێراق لە ساتەوەختێکى هەستیاردایە، ئەمەیش دەرفەتێکى گرینگە بۆ بەهێزکردنى بنەماکانى پێکەوەژیان و تەبایى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین