سه‌در بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى : ده‌سه‌ڵات چاوى كوێر كردوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامێكى ڤیدیۆیدا له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى په‌یامێكى تووندى بڵاوكرده‌وه‌ و گوتى، "بێ ئابڕوویى ئه‌وان گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ په‌كبخه‌ن كه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌لى عێراق ده‌كات". سه‌در دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ن عێراق بۆ حاڵه‌تى پێشوو بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ره‌خنه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى گرتووه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كاریان كردووه‌ تا یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك ره‌ت بكرێته‌وه‌. 

موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ قه‌د “سه‌رە نووكێك” به‌لاى سه‌یر نه‌بووه‌ كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ به‌ "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" ناویان ده‌بات، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێیان په‌كخستووه‌، چونكه‌ ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵات بوونیان نییه‌، به‌ڵام سه‌در ده‌پرسێ، “ئایا بێ ئابڕوویى ئه‌وان به‌وه‌ گه‌یشتووه‌، به‌ زه‌قه‌ى چاوان ئه‌و یاسایانه‌ په‌كبخه‌ن كه‌ سوودى بۆ گه‌ل هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك وایلێهاتووه‌ نه‌ حكومه‌تى نوێ و نه‌ حكومه‌تى ئێستایش ده‌توانێ خزمه‌تى خه‌ڵك بكات”.

سه‌در باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌سه‌ڵات چاوى ئه‌وانی كوێر كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك هیچ یه‌كێك له‌ مه‌ینه‌تییه‌كانى خه‌ڵك نابینن. به‌ راشكاوى روو له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئایا پێتانوایه‌ ئه‌م كارانه‌تان ناچارمان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هاوپه‌یمان بین، نه‌خێر و هه‌زار جار نه‌خێر".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین