بۆ ڕازيكردنى توركيا، سويد شاندێك ڕەوانەى ئەنقەرە دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ئەوەى حكومەتى توركيا ڕەتیكردەوە رازى بێت سويد و فينلەندا ببن بە ئەندام لە رێكخراوى ناتۆ، حكومەتى سويد بۆ رازيكردنى توركيا، بڕيارە شاندێك رەوانەى ئەنقەرە بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەندامبوونى لە ناتۆ.

بيتەر هۆلكتفێست، وەزيرى بەرگریى سويد رايگەياند، "وڵاتەكەى دواى گفتوكردن لە پەرلەمانى وڵاتەكەى، بڕيارى داوە بەفەرمى داوا لە رێكخراوى ناتۆ دەكات ببێت بە ئەندامى ئەو رێكخراوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى بەرگرى سويد جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، "ژمارەيەك ئەندامى ناتۆ ئاماژەييان بەوە كردەوە دەيانەوێت سويد پەلە بكات لە پێشكەشكردنى داواكەى، توركياش لە رێگەى ئەردۆغانەوە ئاماژەى بەوە كردەوە نابێتە بەربەست لەبەردەم سويد."

دەربارەى هەڵوێستى توركيا بڕيارە حكومەتى سويد ژمارەيەك بەرپرس رەوانەى توركيا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنيەتى چارەسەكردنى ناكۆكييەكانى نێوان سويد و توركيا، بەڵام ئاماژەكانى داهاتوو لە ناتۆ بۆ ئەوەيە رێككەوتنێك هەيە بۆ رێگەدان بە سويد و فينلەندا.

پێشتر ئەردۆغان رايگەياندبوو، "توركيا چاودێرى ئەندامبوونى سويد و فينلەندا دەكات، تا ئێستا ناكرێت بە ئەرێنى سەيرى ئەو داوايە بكەين."

لەلايەكى ترەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "هەر وڵاتێك كە دەبێتە ئەندامى ناتۆ پێويستە پاڵپشتى پەكەكە نەكات، سەرەڕاى هۆشدارييەكان ئەو دوو وڵاتە هاوكارى پەكەكە دەكەن."

دوێنێ يەكشەممە فينلەندا بە فەرمى داواى ئەندامبوونى لەناتۆ كرد، كە بە درێژايى هەزار و (300) كيلۆمەتر سنوورى لەگەڵ رووسيا هەيە، ماوەى (75) ساڵە لەڕووى سەربازييەوە بێلايەن نەبووە.

دواى ئەوەى لەمانگى شوباتى ئەمساڵ رووسيا هێرشى كردە سەر ئۆكراينا، فينلەندا بۆچوونى گشتى و سياسى گۆڕا، ئەوەشر كاريگەرى زۆرى لەسەر خواستى ئەندامبوون لە ناتۆ هەبوو.

لە مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو، ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا هۆشدارى دايە ئەمەريكا، كە نابێت سويد ياخود فينلەندا لە هاوپەيمانى ناتۆ وەربگیرێن، دواى ئەو لێدوانە ماجدالينا ئەندرسۆن، سەرۆك وەزيرانى سويد لە وڵاتى پۆتين رايگەياند، "سويد خۆى سياسەتى دەرەوە و ئەمنى تايبەت بەخۆى دادەڕێژێت، هيچ وڵاتێك بۆى نييە دەستوەرداتە كاروبارەكانى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین