دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەماوەی رابردوودا هەندێک ساردی هەبوو لەنێوان فڕاکسیۆنەکان بە حکومی ئەوەی دیدو تێڕوانینی جیاوازیان هەبوو لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەڵبژاردن، بەڵام هەست دەکەین لێکنزیکبوونەوەیەک هەیە و سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە(16/ئایار/2022) سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان،سەربارەت بە دانیشتنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند "بڕیارە سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە چەند بابەتێکی گرنگ و هەنوکەیی هەیە کە پەرلەمانی کوردستان  پێویست دەکات دانیشێت و گفتوگۆی لەسەر بکات.

لە بارەی بابەتەکان سامان ئەحمەد گوتی: بابەتە هەنوکەیەکانی کە ئێستا هەن، بریتییە لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، یاسای هەڵبژاردن و چەندین یاداشتیش لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بۆ دانیشتنی پەرلەمان و بۆ میوانداری کردنی وەزیر و هەموو ئەو سێکتەرە جیاجیانەی کە پەیوەستە بە کاری پەرلەمان، و پەرلەمان کاری لەسەر بکات لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان رایوایە کە دانیشتنەکان دەست پێدەکاتەوە، بەڵام هەروەک هەموان دەزانن لەماوەی رابردوودا هەندێک ساردی هەبوو لەنێوان فڕاکسیۆنەکان بە حکومی ئەوەی دیدو تێڕوانینی جیاوازیان هەبوو لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەڵبژاردن، ئێستا ئێمە هەستی پێدەکەین نزیک بوونەوەیەکی باش لە نێوان فراکسیۆنەکان هەیە، ئومێد دەکەین ئەو خاڵە جیاوازییانەی کە هەیە کورتتر و کەمتر بکرێتەوە، ئەو خاڵە هاوبەشانەی کە هەیە زیاتر پەرەی پێبدەن و نزیک بوونەوەیەکی تەواوی لێ دروست بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین