لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق داوای دیداری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمووزی 2023 عەلی سەعدوون لامی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق باسی لە كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی كردووە و دەڵێ، "هیچ پێشكەوتنێك لە یاسای نەوت و گاز نییە، ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند لەبارەی یاساكە بەردەوامە".
ئەو پەرلەمانتارە كە پێی وایە بە پەسندكردنی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی 70% كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەكرێت، باس لەوە دەكات خاڵی ناكۆكی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كێڵگەكانی نەوتی هەرێمە، ئایا لەلایەن ناوەندەوە دەبێت یان هەرێم، هەناردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە دەبێت یان هەرێم خۆی، لەگەڵ چۆنیەتی بەدەستهێنانی داهاتەكەی نەوتی هەرێم.
لامی ئاشكرایشی دەكاتئ ئەوان لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە و ئێستایش چاوەڕوانی دیداری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانن، لامی دەڵێ، "لیژنەكەمان داوای دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كردووە، بۆ بیستنی بۆچوونەكان و تاوتوێكردن و نزیككردنەوەیان لە یەكتر، بەڵام تا ئێستا ئەم دیدارە نەكراوە".
لە ساڵی 2007 وە عێراق پڕۆژە یاسای نەوت و گازی ئامادەكردووە و لە تەواوی خولەكانی پەرلەمانی عێراق نەتوانراوە ئەو یاسایە پەسەند بكرێت و ئەمجارە لە كارنامەی حكومەتی سوودانی هاتووە، بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەبێت ئەم یاسایە پەسەند بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment