سوودانی و تاڵەبانی دووپات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەنەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمووزی 2023 لە بەغدا محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی كرد. نووسینگەی سوودانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە دیدارەكە تەواوی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كرا و دووپات لە پاڵپشتی تەواوی هێزە سیاسیەكان بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكەی كرا… هەروەها دووپات لەسەر ئەوە كرایەوە دەستوور بنەما بێت بۆ چارەسەكردنی كێشەكان".
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی نووسینگەی سوودانی هاتووە، "دووپات لەسەر رێككەوتن بۆ تەواوكردنی شایستە سیاسیەكان كرایەوە لەوانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك بێت كە ئەزموونی دیموكراسی و سەقامگیری سیاسی لە سەرانسەری وڵات بەهێز بكات".
دوێنێ فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، بەر لە مانگی ئاداری داهاتوو هەڵبژاردن دەكرێت و دووپاتیشی كردەوە بەم نزیكانە سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەلبژاردن دیاری دەكات
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment