نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق گوتارێک پێشکه‌ش ده‌کات.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 15/ئایار/2022) نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ (17/ئایار/ 2022) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ دۆخی ناوخۆی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان،  وا بڕیاره‌ جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، گوتارێک له‌باره‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخی چه‌قبه‌ستوی ئه‌م وڵاته‌ پێشکه‌ش بکات.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌شی راگەیاند: له‌ کاتژمێر 10:00 به‌ کاتی نیویۆرک، که‌ ده‌کاته‌ 6:00 به‌ کاتی به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین