رۆژنامەكانى ئيسرائيل چۆن باسى کوشتنى شيرین ئەبو عاقيلە دەكەن وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ئەوەى حكومەتى ئيسرائيل بە فەرمى تۆمەتى كوژرانى رۆژنامەنووس شيرن ئەبوو عاقيلەى خستە پاڵ چەكدارانى فەڵەستين، رۆژنامەكانى ئەو وڵاتە لە راگەيێندراوەكانيان پشت بەو لێدوانەى حكومەتەكەيان دەبەستن.

رۆژنامەى (هارتس)ى ئيسرائيلى، كە خاوەن ئاراستەيەكى چەپە راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لەو راگەيێندراوەدا نيگەرانى خۆى بە كوشتنى ئەو رۆژنامەنووسە دەردەبرێت، داوا دەكات لە ئاستى نێودەوڵەتى لێكۆڵينەوە لەسەر كوژرانى ئەو تاوانە بكرێت. 

لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "برينداركردن يان كوشتنى رۆژنامەنووس، بە رەهايى كارێكى قبوڵكراو نييە، شتێكى تريش هەيە دەبێت ئەو كوشتنە بۆ پۆليسى ئيسرائيل و كەسوكارى ئەو رۆژنامەنووسە لێگەڕێن."

رۆن بن ئيشاى، چاودێرى سياسى بابەتێكى بڵاوكردۆتەوە، بە ناونيشانى رۆژنامەنووسان لە پێناو گواستنەوەى ڕاستييەكان ژيانى خۆيان دەخەنە مەترسيەوە، ئەوەش بۆ خزمەتى بانگەشەى سياسى نييە لە رۆژنامەى (يەديعوت ئەحرەنوت) بڵاوكردۆتەوە، سەبارەت بەو رۆژنامەنووسەش نووسيويەتى، "ئەبو عاقیلە رۆژنامەنووسێكى پيشگەر بوو، زياتر لە (20) ساڵە رووداوەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى لە كەناڵى جەزيرە رووماڵ دەكرد، بەرگەى هەموو ئەو مەترسيانەى گرت كە رووبەڕووى دەبووەوە، بەڵام وەك زۆربەى رۆژنامەنووسەكانى پێش خۆى هەرچەندە پەيان بە مەترسيەكان دەبرد، بەڵام ئەوان لەژێر گولە و بۆمب و تەنانەت چەقۆش كارەكانيان دەكەن، ئەمەیش دەبێتەهۆى درروستبوونى مەترسى لەسەر ژیانیان."

ئەو نووسەرە لەبەشێكى ترى نووسينەكەى هێرشى كردۆتە سەر فەڵەستيينيەكان و كەناڵى ئەلجەزيرە، چونكە بەرپرسيارێتى كوشتنيان خستۆتە ئەستۆى ئيسرائيل.

رۆژنامەى جرۆزاليم پۆستى راستڕەو، وتارێكى بڵاوكردۆتەوە پێيوايە، كوژرانى ئەبوو عاقيلە دەبێتە پاساوێک بۆ ئەنجامدانى هێرشى تيرۆرستى بۆ سەر ئيسرائيل.

لەبەشێكى ترى قسەكانى هاتووە، "پێويستە لەكاتى رووماڵى رۆژنامەوانى پارێزگارى لە رۆژنامەنووسان بكرێت،"بەڵام رۆژنامەكە سەركۆنەكردنى ئيسرائيل رەتدەكاتەوە، دەڵێت، "ئەوانەى پێيانوايە ئيسرائيل ئەو رۆژنامەنووسەى كوشتووە، ئامادەن هەر شتێك لەسەر ئيسرائيل بگوترێت پشتڕاستى بكەنەوە، لەوانەش كوشتنى بەمەستى رۆژنامەنووسێكى بەناوبانگى وەك شيرن ئەبوو عاقيلە، ئەگەر كوشتنى شيرن بەراستى لەلايەن سەربازانى ئيسرائيلەوە بوو بێت، ئەوە پێويستە تەلئەبيب بەرپرسيارێتى بگرێتە ئەستۆ و پێداچوونەوە بە فەرمانە بەردەوامەكانى بكاتەوە."

شیرین ئەبو عاقلە، ساڵی 1971 لە شاری قودس لەدایكبووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری رۆژنامەوانیدا لەزانكۆی (یەرموك) لە ئوردن بەدەستهێناوە، دوای ساڵێك لەدامەزراندنی كەناڵی ئەلجەزیرە، ساڵی 1997 وەك پەیامنێر لەو كەناڵە دەستى بەكاركردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین