کەشناسى هەرێم کەشوهەواى پێشبینکراوى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیاند و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (9/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکاندا.

سەبارەت بە ڕەوى کەشوهەواى سبەى سێشەممە، کەشناسى هەرێم دەشڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لە ناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەل نمە بارانی کەم کەم لەم شوێنانە وە کاریگەری لە ناوچە سنووریەکاندا زیاتر دەبێ کەهەندێ جار بۆ تاوە باران وبروسکە دەگۆڕێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە.

هەروەها پێشبینى دەکرێ پلەکانى گەرما زیاتر نزم بێتەوە بە تایبەت  لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین