ره‌وتى سه‌در: به‌ دوو ملیۆن دۆلار هه‌وڵى كڕینى سه‌ربه‌خۆكان دراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در ئاشكراى ده‌كات هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ كڕینى په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌ شێوه‌یه‌ك دوو ملیۆن دۆلار به‌ هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌درێت، له‌ به‌رانبه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتى ئایارى 2022 عیسام حوسێن لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "زانیارى دڵنیاكه‌ره‌وه‌مان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى هه‌ڵساون به‌ كڕینى هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هاوپه‌یانى رزگاركردنى نیشتیمان دوور بكه‌ونه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ رێكخستنى سه‌ربه‌خۆكان كردوویه‌تى".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى سه‌در ده‌شڵێ، "هه‌ندێك لایه‌ن به‌ راستى ئه‌و پاره‌یه‌ى داوه‌، بۆیه‌ ئه‌وان كه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌وان له‌مه‌ودوا بوون به‌ خاوه‌ن ئاراسته‌ و ئامانجى سیاسى به‌گوێره‌ى لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتدره‌كان".

پێشتر له‌ یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانى هه‌وڵى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كه‌ شكستى هێنا، 25 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بوون و هێشتا 17 په‌رله‌مانتارى تر ماون، هه‌ڵوێستیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كخستنى هه‌ڵوێستیان كۆببنه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین