جۆ بایدن: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنى ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەمەریکا لە هاوکاریکردنى ئۆکراینا دژى ڕووسیا بەردەوامە و جۆ بایدن دەڵێت، "بە بڕى (150) ملیۆن دۆلار هاوکارى ئۆکراینا دەکەین."

ئەمڕۆ شەممە حەوتى ئایار (2022)، ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا ڕاگەیاند، "بە بڕى (150) ملیۆن دۆلار هاوکارى سەربازیى ئۆکراینا دەکەین، لەپێناو بەرگریکردن لە خۆیان."

جۆ بایدن جەختى لەوەکردەوە، "تا داگیرکارییەکانى ڕووسیا لە ئۆکراینا نەوەستێت، هاوکارییەکانى ئێمە بەردەوام دەبێت، پێویستیشە ئەو هاوکارییە سەربازییانە بە خێرایى بگەنە کیێڤ."

سەرۆکى ئەمەریکا ئاشکراى دەکات، "هاوکارییە سەربازییەکانى ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا پێکهاتووە لە مووشەکى دوورهاوێژ، سیستەمى بەرگرى، ڕادار و چەندین جۆرى دیکەى کەلوپەلى سەربازى."

ئەم هاوکارییە سەربازییانەى ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا لەکاتێکدایە، ڕۆژى (26)ى نیسانى (2022) هەردوو وەزیرانى دەرەوە و بەرگریى ئەمەریکا ئەنتۆنى بلینکن، لۆید ئۆستن لە کیێڤ لەگەڵ زیلینیسکى سەرۆک ئۆکراینا کۆبوونەوە، دواتر دووپاتیان کردەوە، کە ئەمەریکا لەڕووى سەربازییەوە بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنى ئۆکراینا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین