بارانبارین لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ و سبەى یەکشەممە بارینى باران بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (7/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کەشوهەواى ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی تاوە باران هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

دەربارەى ڕەوشى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری باراینی تاوە باران و هەورە تریشقە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، لەم چەند ڕۆژەى داهاتوو، پلەکانى گەرمان بە نزمى دەمێنێتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین