بۆ یه‌كه‌مجار ...به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى شه‌پۆڵێكى تووندى خۆڵبارینه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئه‌و وڵاته‌ ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ئه‌مڕۆیش 600 كه‌س له‌ نه‌جه‌ف به‌ هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون.

شه‌پۆڵێكى تووندى خۆڵبارین له‌ چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق، هێزه‌ عێراقییه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌. له‌وانه‌ له‌ شارى ئه‌نبار شه‌وى رابردوو به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ئاماده‌باشى بوون، چونكه‌ مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌بوو تیرۆریستان خراپى كه‌شوهه‌وا به‌ ده‌رفه‌تێك بزانن و كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌منى باسیان كردووه‌، ئاماده‌باشییه‌كه‌ ته‌نیا به‌ هۆى تیرۆره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو هاوكاریكردنى كه‌رتى ته‌ندروستییه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ته‌نگه‌نه‌فسى ده‌بن. سه‌باح روبه‌یعى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى فریاكه‌وتنى به‌غدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند پۆلیسى فریاكه‌وتن كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ببین هاوكارى بكه‌ن.

شه‌پۆڵه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى خۆڵبارین له‌ عێراق زۆر توونده‌ و ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌ شارى نه‌جه‌ف بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ده‌مه‌وبه‌یانى ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ 600 حاڵه‌تى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى نه‌جه‌ف كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین