گەورەترین ئاهەنگى گەشتیارى لە گۆمى فێڵاو بەڕێوەدەچێت رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە گۆمی فێڵاو ئاهەنگێكی گەورە بۆ گەشتیاران ئەنجام دەردرێت و پێشبینى دەکرێ هەزار گەشتیار ئامادەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە (3/ئایار/2022) وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شوێنە گەشتیارییەكان و پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی سنوورەكە، ئاهەنگێكی گەورە لە گۆمی فێڵاو ساز دەكات."

هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانى ئاهەنگە دەڵێت، "ئامادەكاریی تەواو كراوە و پێشبینیش دەكەین نزیكەی دوو هەزار گەشتیاری ناوچە جیاوازەكانی عێراق و بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی بەشداری لە ئاهەنگەكەدا بكەن، ئاهەنگەكەش لە كاتژمێر 7 بۆ 8 ی شەو دەبێت."

گووتیشى، "چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە ئاهەنگەكەدا پێشكەش دەكرێن، لەوانە نمایشی فڕین، گۆرانی و موزیك و هەڵپەڕكێ و دەیان جۆری دیكەی چالاكی پێشكەشی گەشتیارانی گۆمی فێڵاو دەكرێن كە دەبنە هۆی دڵخۆشكردنی گەشتیاران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین