سەرۆكی ئۆكراینا توركیا دەخاتە بەردەم دوو بژاردە تورکیە

نوچەنێت:

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا رەخنەی لە شێوازى پێشوازیکردن لە گەشتیارانی رووسیا لەلایەن توركیاوە گرت، ئەوەی بە پێچەوانەی هەوڵەكانی توركیا بۆ ئاشتەوایی لەقەڵەمدا، لەبەرانبەردا پەرلەمانتارێكی توركیاش زیلنسكی بە كەسێكی گێل ناودەبات.

دوێنێ یەكشەمە (1/ی ئایاری 2022)  ڤۆلۆدیمێر زیلینسی لە دیدارێكی كەناڵی (RT) رایگەیاند، "توركیا لەلایەك وەك نێوەندگیر كاردەكات و پاڵپشتی هەنگاوە گرنگەكانی ئۆكراینا دەكات، لەلایەكی تریش ئامادەسازی دەكات بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی رووسیا، من بەو سیفەتەی سەرۆكم پێویستە بێڵم، ئەگەر ئێمە پەیوەندیەكی دۆستانەمان دەوێت، ئەو كارەی توركیا دەیكات ئەستەمە."

لەبەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی ئۆكراینا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "مامەڵەكردن بەو جۆرە ناكرێت، ئەوە پێوەرێكی دوولایەنە و شتێكی دادپەروەرانە نییە، بۆیە توركیام لەوە ئاگاداركردووە، من پێموایە نابێت توركیا بەو جۆرە كار بكات، بەڵكو دەبێت هەڵبژاردنێكی هەبێت، كە ئایە ئێوە لەگەڵ راستین یاخود نا؟"

سەبارەی بەو قسانەی سەرۆكی ئۆكراینا شامل تەیار، ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتاری پێشووی ئاكپارتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، "زیلینسكی كەسێكی گێل و هەڵپەرستە، ئەو قسانەی كردوویەتی قسەی بێواتان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین