سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: سەرکۆنەکردنى مووشەکبارانکردنەکان بە تەنیا بەس نین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2/ئایار/2022)سەرۆک نچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە توندى سەرکۆنەى مووشەکبارانکردنى قەزاى خەبات دەکات و دەشڵێت، "حکوومه‌تی فیداڵیی عیراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م دوژمنکارییانه بوه‌ستێت."
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر مووشەکبارانکردنەکەى قەزاى خەبات:
په‌یامێک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
به توندی سه‌رکۆنه‌ی مووشه‌کبارانکردنی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی شه‌وی جه‌ژن بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌که‌م. داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عیراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که بدۆزێته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. حکوومه‌تی فیداڵیی عیراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م دوژمنکارییانه بوه‌ستێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2022/5/2
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment