ئەمشەو بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بە گوێرەى تازەترین نەخشەکانى کەش و هەواى پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ ڕوو بکاتە ناوچەکانمان سەرەتا لە ڕۆژئاواى هەرێمەوە دەست پێدەکات."
کەشناسى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، شەپۆلەکە "بۆ ڕۆژی یەکشەممە دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێم وە پێشبینى دەکرێ لە کاتەکانى ئێوارەدا بارانى بەلێزمەى کورت خایەن ببارێ لە سنورى دهۆک و هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان، هەروەها شەپولێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە وە ئەگەر هەیە کاریگەرى هەبێت بە سوکى لەسە هەرێم."
سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى ڕۆژى دووشەممە، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژى جەژن دەڵێت، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وە لە ناوچەشاخاویەکان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە بارانى ناو بەناو هەورە بروسکە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment