خانمێک خۆى وەک دکتۆر ناساندووە و جوانکارى پێستى بۆ چەندین ئافرەت ئەنجامداوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى سەنتەرێکى جوانکارى دادەخرێت لەسەر هەڵخەڵەتاندنى چەند ئافرەتێک لەلایەن خانمێکەوە کە هیچ بڕوانامەیەکى نییە، بەناوى پزیشکى تایبەت کارى بۆتۆكس و فیله‌ر و لێزه‌رى بۆ ئافرەتان کردووە.

ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022) رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وایت بیوتی سه‌نته‌ر، به‌ناوی هه‌بوونی پزیشكی تایبه‌ت به‌ جوانكاری،‌ خانمێك كه‌ خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نییه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌سه‌كه‌ كاری بۆتۆكس و فیله‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌كات و خانمانی هەڵخه‌ڵه‌تاندووە.

رێکان جەمال باس لەوەدەکات، ئەم خانمە کە وەک پزیشک خۆى ناساندووە، پزیشک نییە، بەڵکو بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە لە شیکاری نەخۆشی، بەڵام کارى كاری بۆتۆكس و فیله‌ و لێزه‌ر و جوانكاری پێست بۆ خانمان کردووە.

ئەو گووتیشى، به‌پێی رێنماییه‌كان‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست ده‌كات، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندره‌ستییه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئەو جۆرە کەسانە رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌ینەوە.‌

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین