پۆلیسى هەولێر دوو باندى دزى و فێڵکردن لە خەڵک دەستگیرکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/نیسان/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، وردەکارى دەستیگرکردنى دوو باندنى بە تۆمەتى دزی و فێڵکردن، کە یەکێکیان خۆى کردۆتەوە پارێزەر، خستەڕوو.
هۆگر عەزیز سەبارەت بە دەستگیرکردنى ئەو باندەى ماتۆڕسکیلیان دزیووە گووتى، "ئەوانە باندێکى سێ کەسین، (25) ماتۆڕسکیلیان دزیوە، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستبەسەر چەک و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە ، تەنانەت یەکێک لەو کەسانە لەسەر ماتۆڕسکیل جانتای ئافرەتانی دزیوە لە بازاڕی هەڤاڵان".
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "زۆربەی ئەندامانی ئەو باندە ماددەی هۆشبەریان کێشاوە، بۆ دەستکەوتنی پارە ئەم دزیانەیان کردووە، هەروەها چەکیان ڕاکیشاوە بەرامبەر هێزەکانى پۆلیسى هەولێر لەکاتى هەوڵى دەستگیرکردنیان."
سەبارەت بەو کەسەى کە بەهاوکارى دوو کەسى تر فێڵى لە خەڵک کردووە و خۆى کردۆتە پارێزە، هۆگر عەزیز دەڵێت، ئەو کەسە "فێڵی لە چەند هاووڵاتییەک کردووە، کە لەبەرامبەر وەرگرتنى بڕێک پارە ئامادە منداڵەکانیان لە دامودەزگاکان بە مووچەیەکى پاش دایانمەزرێنێت، دواى لێکۆڵێنەوە لە بۆسەیەکدا ئەو کەسەمان دەستگیرکرد، ئەو عەبای پارێزەری لە کەسێکی دیکە وەرگرتبوو، ئەو کەسەش دراوەتە دادگا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment