کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیادا لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین زیاتر دەبێت هەندێک جار بارانی بەلێزمە دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبنیەکانى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیادا لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێجار بارانی بەلێزمە دەبارێت.

کەشناسى هەرێم سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى هەینى ڕایدەگەیێنێت، سبەى کەشوهەواى سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێ ناوچە لە دوای نیوەرۆ، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت.

بەپێى پێشبنییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما لە لەشارەکانى کوردستان دادەبەزن.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین