شیعه‌كان دژى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبووسى بۆ ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا ره‌خنه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئێران ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "به‌ خواستى كه‌سى خۆى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى نیسانى 2022 عه‌توان عه‌توانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى باسا كه‌ به‌ گرنتگترین لایه‌نى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داده‌نرێت، ره‌خنه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى بۆ ئێران گرتووه‌ و له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، " ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمان ئاگادارى سه‌ردانه‌كه‌ نین".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا حه‌لبووسى به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى بۆ ئێران به‌ خواستى خۆى هه‌ڵبژاردووه‌ و ته‌نیا به‌رژوه‌ندى كه‌سى ره‌چاو كردووه‌، ئه‌ندامانى هه‌ندێك لایه‌نى له‌ شانده‌كه‌ دوورخستووه‌ته‌كه‌ قوڕسایى سیاسییان هه‌یه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌سه‌ر بانگهێشتى په‌رله‌مانى ئێران گه‌یشته‌ تاران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و سه‌رۆكى ئێران و چه‌ندان به‌رپرسى تر كۆبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین