دواى نیوەڕۆ شەپۆلێکى دیکەى بارینى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتوو شارەکانى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئەمڕۆ دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوزدا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا رێژەی باران بارین زیاد دەگۆرێت بۆ بارینی بارانی بەلێزمە، وە هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا .
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، کەشناسى هەرێم روونیکردەوە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاویەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت .
بەهۆى گۆڕانى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان و بارینى بارانى بە لێزمە، پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment