زانیاریى له‌سه‌ر  مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌،‌ به‌ر له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌شت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ بكرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌ حكومه‌ت به‌دوورى ده‌زانێ ده‌ڵێ ئێمه‌یش ئه‌و ده‌نگۆیه‌مان گوێ لێبووه‌ و به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ نییه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بدرێت و به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكى حكومه‌ت لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد ئه‌وانیش وه‌ك خه‌ڵك ئه‌و "ده‌نگۆیه‌"یان بیستووه‌ و به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌دوورى زانى مووچه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگ دابه‌ش بكرێت، چونكه‌ جیا له‌وه‌ى چاوه‌روان ده‌كرێت لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ 10ى مانگ كۆببێته‌وه‌ و رێكاریى نوێ بۆ جه‌ژنه‌كانى ئادار و نه‌ورۆز ده‌ربكات. حكومه‌تى هه‌رێمیش نایه‌وێ ئه‌و پڕۆگرامه‌ى خۆى تێكبدات كه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ دایناوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ى "هه‌موو مانگێك له‌ كاتى خۆى (25ى مانگه‌كه)‌ مووچه‌ دابه‌ش بكرێت". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین