دەزگای دژەتیرۆری کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: ده‌زگاکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، پیلانێکی مه‌ترسیداری په‌که‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پوچه‌ڵ کرده‌وه‌ و ده‌ستیشی به‌سه‌ر رێژه‌یه‌کی زۆری مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ و که‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا گرت.

ئەمڕۆ سێشەممە( 26/نیسان/2022) دەزگای دژەتیرۆری کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: لە هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له‌ پێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان و هه‌رێمی کوردستان، هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌ رێکه‌وتی 17ی نیسانی 2022 له‌ سنووری پارێزگای دهۆک، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر (یه‌ک تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ له‌ جۆری پی ئی تی ئێن، 10 موشه‌کی کۆنکۆرسی دژه‌ تانک، 23 ماتۆڕی درۆنی هێرشبه‌ر، 1200 ماسکی دژه‌گاز و 375 یه‌ده‌گی چه‌کی کلاشینکۆڤ)ـدا بگرن.

بە پیی راگەیێن دراوەکە: له‌ ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (یونس ئه‌حمه‌د قاسم سلێمان) ده‌رکه‌وت، ناوبراو له‌ رێگه‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی یه‌په‌گه‌ به‌ ناوی (رۆدی حوسێن) ته‌واوی ئه‌و مادده‌ و که‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ده‌ستی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ تا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌کاریبهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین