مالیكى هانى خه‌ڵك ده‌دات سكاڵا له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ سوننه‌كان تۆمار بكه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تویتێكدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ سوننانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ تازه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق و ده‌ڵێ، "قوربانیانى تیرۆر و زیانلێكه‌وتووان مافى خۆیان سكاڵا تۆمار بكه‌ن".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى نیسانى 2022 نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تویته‌ر هه‌ڵوێستى خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ سوننه‌كان راگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێ، "مافى قوربانیانى تیرۆر و زیانلێكه‌وتووانه‌ داواى مافى خۆیان له‌و تاوانبارانه‌ بكه‌ن، كه‌ كه‌سوكاریان كوشتوون و زیانیان پێگه‌یاندوون، زیانیشیان به‌ نیشتيمان و ئاسایشه‌كه‌ى گه‌یاند".

نوورى مالیكى دواى ئه‌مه‌ روونتر له‌سه‌ر بابه‌تى گه‌ڕاوه‌كان ده‌دوێ و ده‌ڵێ، "گه‌ڕاوه‌كان كه‌ خۆیان راده‌ست كردووه‌، ئه‌مه‌ بابه‌تێكى دادوه‌رییه‌ و پێویست به‌ مشتومڕ و دروستكردنى ته‌نگژه‌ ناكات، ئێمه‌یش متمانه‌مان به‌ دادگا هه‌یه‌ و پشتى پێ ده‌به‌ستین، هه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نى به‌رپرسیارێتیه‌ له‌ گه‌ڕاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر دادگایى بكرێنه‌وه‌ به‌گوێره‌ى بنه‌ماكانى دادوه‌رى".

چه‌ند رۆژێكه‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌لى حاته‌م سلێمان سه‌رۆكى هۆزى دلێم، تارق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووتر، رافع عیساوى وه‌زیرى پێشووترى دارایى، ئه‌حمه‌د عه‌لوانى په‌رله‌مانتار بۆ ناو سیاسەت دەکرێت. ئه‌وان له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى له‌ 2011- 2013 بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچوو بوو به‌ تۆمه‌تى تیرۆر و گه‌نده‌ڵى. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌سایه‌تى سیاسى سوننه‌كانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین