دروستكردنى شێخ و رۆڵه سیاسییه‌كه‌ى له عێراق
نوچه‌نێت،وه‌ڕگێڕانى: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
دواى داگیركارى به‌ریتانیا له عێراق له ساڵى 1917، كارگێڕانى به‌ریتانیا مه‌به‌ستیان زامنكردنى لایه‌نگریى شێخى هۆزه‌كان بوو، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ى مووچه‌یه‌كى زۆر بوو، كه پێیان ده‌درا، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان به‌هێز بكرێت، له لایه‌ك كۆنتڕۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ن، له لایه‌كى تریش بۆ ئه‌وه بوو جێبه‌جێ ئه‌و ئه‌ركانه بكه‌ن كه بۆیان دیاری كرا بوو. هه‌ر چه‌نده شۆڕشى بیست، به شێوه‌یه‌كى كاتى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى تێكدا. كه‌چى به‌ریتانییه‌كان هه‌وڵیان دا له سییه‌كان له رێگه‌ى كردنیان به خاوه‌ن زه‌وى ده‌سه‌ڵاتى شێخه‌كان به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها تاكه‌كانى هۆزیش بكات به كاركه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندبن و له كارى زه‌وییه‌كانیان بمێننه‌وه.
دروستكردنى شێخ له عێراق زۆر ئاسانه
ته‌نیا پێویستى به هه‌ندێك پاره و ده‌سه‌ڵات هه‌یه
جیا له‌مه‌یش ئه‌وانى كرد به ده‌سه‌ڵاتێكى خۆجێى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هۆزه‌كانى خۆیان پێدرا بوو، ئه‌مه به فه‌رمى له رێگه‌ى یاساى دادگاى عه‌شایه‌ر بوو كه له ساڵى 1936، جیا له‌وه‌یش ئه‌ركى تریان هه‌بوو. له ئه‌نجامدا "شێخایه‌تى" گۆڕا. له ده‌سه‌ڵاتێكى مه‌عنه‌وى كه شێخێكى ئاسایى هۆز بوو "مه‌زن، دانا، سه‌رپه‌رشتیار" بوو، بووه ده‌سه‌ڵاتێكى موڵكدار، به‌رپرسى كارگێڕى، له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكى تر كه وا ده‌كات هۆز ببێته بونیادێكى كۆمه‌ڵایه‌تى- سیاسى- سه‌ربازى، به چه‌ند ئه‌ركێكى جیاجیا هه‌ڵبستێت.
له‌گه‌ڵ شۆڕش/كۆده‌تاى 14ى ته‌مووزى 1958، ده‌رچوونى یاساى چاكسازى كشتو‌كاڵى، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى دادگاى عه‌شایه‌ر، سیسته‌مى شێخایه‌تى تا راده‌یه‌كى زۆر سنووردار كرا. ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسى و ئابوورى و كولتوورییه ئه‌و كات روویاندا، بووه هۆى داڕشتنه‌وه‌ى بونیادى هۆز. ئه‌مه‌یش وایكرد هۆز جارێكى تر رۆڵه كۆنه‌كه‌ى بگێڕێته‌وه وه‌ك بونیادێكى ته‌واو كۆمه‌ڵایەتى دوور له هه‌ر رۆڵێكى سیاسى.

به‌ڵام جه‌نگى دووه‌مى كه‌نداو له ساڵى 1991 دواى ئه‌وه ده‌وڵه‌ت لاواز بوو، به هۆى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى، رژێمى به‌عس كه له ڕووى ئایدیۆلۆژییه‌وه زۆر دژ به سیسته‌مى هۆزگه‌رى بوو، له قۆناغێكدا وایلێهاتبوو نازناوى عه‌شایه‌رى قه‌ده‌غه ده‌كرد، كه‌چى جارێكى تر كه‌وته به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ى سیسته‌مى شێخایه‌تى، له‌پێناو ئه‌وه‌ى وه‌ك ئامرازێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌كارى بهێنێت. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تاكه شێخێك نه‌بوو، به‌ڵكو پشتى به سیسته‌مێكى تر به‌ست كه فره شێخى بوو، له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندییان. ئه‌و كات ئه‌م كاره وایكرد ژماره‌یه‌كى زۆر شێخ دروست بكرێن، ته‌نانه‌ت دیارده‌یه‌كى راسته‌قینه دروست بوو به "شێخه‌كانى تایوان- شیوخ تایوان" ناو ده‌بران. ئه‌وه توانجێك بوو بۆ شتومه‌كى لاساییكراوهى تایوانى كه ئه‌و كات بازاڕى عێراقى داگیركرد بوو.
سه‌رمایه‌ى شێخه نوێیه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به دانپێنانى ده‌وڵه‌ت پێیان، له‌گه‌ڵ تۆماركردنیان له لیستى به‌خششه داراییه‌كان، ئه‌مه له رووى مادییه‌وه، له رووى شێوهیشهوه ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به عه‌با و عه‌گاله‌وه، كه ئه‌م دووانه به هێزه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌وه.
دواى داگیركارى ئه‌مریكى له نیسانى 2003، ئه‌مریكییه‌كان نموونه‌ى به‌ریتانیانیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شێخه‌كان نه‌نواند، ئه‌مه‌یش له میانه‌ى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى حوكم زۆر روون بوو كه هیچ شێخێكى تێدا نه‌بوو، جگه له شێخ غازى یاوه‌ر، كه یه‌كێكه له شێخه‌كانى شه‌مه‌ر. كه ئه‌ویش به پله‌ى یه‌كه‌م به سیفه‌ته عهشایهرییهكهى دانه‌نرا بوو، به‌ڵكو به سیفه‌ته مه‌زهه‌بى و سیاسییه‌كه‌ى دانرا بوو.
كۆلۆنیل ئه‌لن كینگ به‌رپرسى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندى عه‌شایه‌رى بوو كه ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌یمانان له كانوونى یه‌كه‌مى 2003 داینابوو. ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، شێخه گه‌وره‌كان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه بێنه ناو مه‌یدانى سیاسییه‌وه، بۆیه ئه‌و شێخانه‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌وان به شێخ "مامناوه‌ند" ناویان ده‌بات، ئه‌وانه‌ن كه به هۆى مه‌جلیسه‌كانه‌وه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه، هه‌ژموونێكى راسته‌قینه‌یان له‌ناو هۆزه‌كانیان نییه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م ههڵسهنگادنه، د‌یڤید پترایۆس كه ئه‌و كاته فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى 101 بوو له مووسڵ جێگیر كرا بوو، هه‌وڵى دا به‌شدارى به شێخه‌كان بكات وه‌ك نێوانگیرێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كان، كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى پێ به‌خشین كه په‌یوه‌ندى به پڕۆژه تایبه‌ته‌كان هه‌بوو له بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌مه‌یش له میانه‌ى ئه‌نجومه‌نێكى نوێنه‌رایه‌تى بوو له شاره‌كه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو.
پترایۆس له كانوونى دووه‌مى 2007 كرایه فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌مه‌یش هه‌لێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى فراوانتر ئه‌زموونه‌كه‌ى دووباره بكاته‌وه. بۆیه ئه‌زموونى سهحوهكانى داهێنا، كه ئه‌م كاره وایكرد جارێكى تر دیارده‌ى شێخایه‌تى له رێگه‌ى دووانه‌ى "چه‌ك و پاره" دروست ببێته‌وه، ئه‌مانه به "شێخه‌كانى پترایۆس" ناسرا بوون به تایبه‌تى له پارێزگاى ئه‌نبار.
له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2012 نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر هه‌وڵى دا دووباره‌ى سیسته‌مى شێخایه‌تى به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، زیاتر مه‌به‌ستى بوو چینێكى سیاسى سوننه به ته‌واوى دروست بكات. جیا له‌مه‌یش هه‌وڵى دروستكردنى موفتى سوننه‌ى ده‌دا. وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه بووى لێى.
سه‌ره‌تاى 2013 سه‌حوه‌ى نوێى و شێخى نوێى دروست ده‌كرد، له‌گه‌ڵ لادانى شێخه‌كانى پترایۆس. ئه‌مجاره كه‌وتینه به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ى كه به شێخه‌كانى مالیكى "شیوخ المالكى" به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى داعش و نه‌مانى مالیكى له ده‌سه‌ڵات، وایانكرد به خێرایى كۆتایى به‌م هه‌وڵه بێت، كه‌چى ئه‌زموونى دروستكردنى چینێكى سیاسى سوننى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به ده‌ست هێنا. به‌و ئاسته‌ى كه ئه‌م چینه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 وه ده‌ستیگرتووه به سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى سوننه، گرنگترین تایبهمهندى ئه‌و چینه ئه‌وه‌یه كۆتایى به هه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه‌كى سیاسى سوننه هێنا، له جێبه‌ندى نوێنه‌رایه‌تى سیاسى شوناسه‌كان له عێراقدا. ته‌نانه‌ت بووه چینێك له ده‌ڵاڵ كه له رێگه‌ى ئه‌و پاڵپشتییه فه‌رمییه‌ى بكه‌رى سیاسى شیعه جه‌ماوه‌رێكى “موشته‌رى ئاسا”یان دروست كردووه كه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له رێى دووانه‌ى ده‌سه‌ڵات/ سامانى سیاسى، ههڵیاندهبژێرنهوه.
به‌ریتانیا له كاتى داگیركردنى عێراق
بایه‌خى به دروستكردنى شێخ ده‌دا
ئه‌مڕۆ له سه‌روبه‌ندى ململانێى دوو به‌كرى سیاسى شیعه، هه‌وڵێك له لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه، به تایبه‌تى له‌لاى میلیشیاكانیان، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر شێخه‌كان دروست بكه‌نه‌وه، كه پێشتر دروستكرا بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن دروستكه‌ره‌كانیان پشتیان تێكرا بوو. به واته‌ى ئه‌وه‌ى جارێكى تر به ته‌واوى شێخ دروست بكرێته‌وه. ئامانجى سه‌ره‌كییش له‌م دروستكردنه، هه‌وڵى لاوازكردنى ئه‌و هێزه سیاسیه سوننه‌یه كه له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانن، لهیهكى تریش وه‌ك سزادانێك به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان رۆژگارێك دروستكراوى بكه‌رى سیاسى شیعه بوون.
میكانیزمى دروستكردنى شێخ زۆر ئاسانه، شه‌خسێكى ته‌ماح، سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات و ئامرازه‌كانى. ئه‌و كاته ده‌بین چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ى بێ شومار به دواته‌وه ده‌ڕۆن و به ناوى تۆ هوتاف ده‌كێشن. به‌ڵام ئه‌م پیشه‌یە چه‌ندان كاره‌ساتى ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به دواى خۆى ده‌هێنێ، وه‌ك روونه كه‌سیش له عێراق ئه‌مه‌ى به‌لاوه گرنگ نییه!
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment