کەشناسى: ئەمڕۆ بارانى بە خوڕ و تەرزە دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بارانى بە خوڕ ببارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ "ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێ کە هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخور کە هەندێ جار تەرزەشی لەگەل دا دەبێ لەناوچە جیایاکانی پارێزگادا وە بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاوویەکان وە لەکاتەکانی ئێوارە سەنتەری شاری هەولێرو دەوربەریشی دەگرێتەوە."

کەسناشى هەرێم سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەڵێت، " ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا کە هەندێ جار بۆ بروسکە و تاوە باران دەگۆرێت بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا کە سەنتەرو دەوروبەری شاری هەولێریش دەگرێتەوە."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین