قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر دەستپێدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، دەست بەقەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021) دەکرێت و سەرەتا قەرەبووکردنەوەکەش لە زیانلێکەتووانى گەڕەکى ڕۆشنبیرى دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر بەرووداوى ڕاگەیاند، سبەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەڕەکی رۆشنبیری دەست پێدەکات و قەرەبووەکەش بەپێی قەبارەی زیانلێکەوتنەکە دەبێت.

سروە ڕەسوڵ زیاتر روونیکردەوە، ئەو پارەیەى تەرخانکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەکە  بۆ هەر ماڵێک بەپێی قەبارەی زیانەکانی قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەگەرچى بڕى پارەکە زۆر نییە، بەڵام هاوکارییەکى خراپ نییە.

ئەو گووتیشى، ماوەى چەند ڕۆژێک دەبێت، قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى هەر یەک لە قوشتەپە و دارەتوو دەستپێکردووە.

جێگەى ئاماژەپێدانەى، ڕۆژى (17/کانوونى یەکەم/2021) بە هۆى باراینى بارانێکى زۆر لەناو سەنتەرى شارى هەولێر لافاو لە چەند گەڕەکێکى ئەو شارە دروستبوو، بەو هۆیەوەش چەند خێزان و ماڵ زیانى ماددى و گیانیان بەرکەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین