عەلى باباجان: حكومەتى توركيا تووشى مايەپووچى ئابوورى دەبێت تورکیە

نوچەنێت:

لە ماوەى رابردوو حكومەتى توركيا دواى لە وەبەرهێنەران كرد، ژمارەى بانكيان لە دراوى بيانى بۆ ليرەى توركى بگۆڕن، عەلى بابا جان، سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن رايگەياند، "ئەو كارانە دەبێتە هۆى مايەپووچبوونى حكومەت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە لەماوەى رابردوو حكومەتى توركيا داواى لە وەبەرهێنەران كرد پارەكانيان لە بانكەكانى توركيا لە دراوى بيانيەوە بۆ ليرەى توركى بگۆڕن، عەلى باباجان رايگەياند، "ئەو داوايەى حكومەتى توركيا مايەپچووبوونى حكومەتە، كاتێك داوا لەو كەسانە دەكات پارەكانيان بە ليرەى توركيا بگۆڕن، ئايا بەوە دەگوترێت سياسەتى ئابوورى نيشتيمانى، ياخود بەوە دەگوترێت گۆڕينى ژمارەى بانكى بە پارەتى بەهێزتر، كە ئەو پارەى وڵاتەكەى رۆژانە دادەبەزێت."

لەبەشێكى ترى قسەكانى باباجان ئاماژەى بەوە كرد، "ئەردۆغان لە داهاتوو دراوى چاپ دەكات، ئەوەش دەبێتە كارەسات بۆ ئابوورى توركيا، چونكە ئەگەر ئەو كارە بكات، دۆلارێك دەگاتە (17تا 18) ليرەى تورك، چونكە ئەو پارەيە لەكوێ دەهێنن، ئەگەر دراو چاپ بكەن، ئەوە رێژەى هەڵاوسان زۆر زياتر دەبێت."

لە چەند مانگى رابردوو پارتى دادوگەشەپێدان پڕۆژەيەكى پێشكەشى پەرلەمان كرد، لەو پڕۆژە هاتووە، ئەو كەسانەى پارەى بيانيان لە بانكەكان هەبێت و بيكەن بە ليرەى توركى، ياخود ژمارەى بانكى بە ليرەى توركى بكەنەوە، تاكۆتايى ئەمساڵ حكومەت باجێى حكومى نايانگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین