رووسيا هۆشدارى دەداتە سوێد و فينلەندا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ماريا زاخارۆڤا، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "مۆسكۆ هۆشدارى داوەتە فينلەندا و سوێد، لە ئەگەرى چوونە ناو هاوپەيمانى ناتۆ لێكەوتەى خێراپى بۆ سەرتان دەبێت."

ئەمرۆ چوارشەممە (20/ى نيسانى/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، رووسيا بە هەموو شێوەيەك هۆشدارى داوەتە سويد و فينلەند، كە ئەگەر بچنە ناو هاوپەيمانى ناتۆ لێكەوتەى خراپى بۆ سەريان  دەبێت، دەبێت خۆيان بەرپرسیاریێتى ئەو كارەيان بگرنە ئەستۆ."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ماريا روونيكردەوە، "ماوەيەكى زۆرە برۆكسل بەچاودێرى ئەمەريكا هەوڵى راكێشانى ئەو دوو وڵاتە بۆ ناو ناتۆ دەدات، چەندين رێكارى جۆراوجۆرى لەژێر پەردەى مەشقى سەربازى گرتۆتەبەر، ئێمە بە ئاشكرا و نهێنى لە رێگەى كەناڵەكانى پەيوەندى نێوانمان هۆشداريمان پێداون، بەڵام ئەوان رەتیدەكەنەوە، بۆيە پێويست بە شۆك بوون ناكات، چونكە پێيانگوتراوە ئەنجامدانى ئەو كارەيان چارەنووسەكەى چييە".

لە لايەكى ترەوە، ديمترى ميديفيف، جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى ئاسايشى رووسيا رايگەياند، "ئەگەر سوێد و فينلەندا بچنە ناو هاوپەيمانى ناتۆ، ئەوا رووسيا لەبەرەى رۆژئاوا سنوورەكانى لەگەڵيان بەهێزتر دەكات."

پێشتر رۆژنامەى تايمز بڵاوكردبووەوە، ئەگەرى ئەوەى هەيە سوێد و فينلەندا داواى ئەندامبوون لە ناتۆ بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین